بارسێلۆنا بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونی ماندێلا یارییەکی دۆستانە دەکات

Nelson Mandela
Nelson Mandela
یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە بۆنەی ساڵیادی 100 ساڵەی لە دایکبوونی نێلسۆن ماندێلای سەرۆکی کۆچکردووی ئەفریقیای باشوور یارییەکی دۆستانە دەکات.

کەتەلۆنیەکان رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دوای یاری ئەم گەڕەی لالیگا رۆژێک دواتر گەشتی ئەفریقیای باشوور دەکەن و لەگەڵ پاڵەوانی خولی ئەم وڵاتە یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن، پێشتریش بارسا لە ساڵی 2007 بەم بۆنەیە یاریکردووە.

نێلسۆن ماندێلا سەرکردەی ئازادیخواز یەکێک بوو لەو سەرکردانەی کە هەموو جیهان شانازی پێوە دەکات و لە ساڵی 2013 کۆچی دوایی کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close