فەرمی: وادەی دوور کەوتنەوەی ئالڤێس دیاریکرا

یاریگا

Dani Alves
Dani Alves

دانی ئالڤێس، بەرگریکاری برازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری فاینالی جامی فڕەنسا تووشی بوو، پێویستی بە دوو تاوەکو سێ هەفتە هەیە بۆ چاکبونەوە.

پاش ئەوەی بەرگریکاری باڵی راستی سامبا لە دوایین خولەکەکانی ئەم یارییە تووشی پێکان بوو لە چۆکیدا، پێشبینی دەکرا کە بەم هۆیەوە نەتوانێت بەشداری مۆندیالی 2018ـی برازیل بکات، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە کە پێکانەکەی قورس نیە و تەنها پێویستی بە دوو تا سێ هەفتە پشوودان هەیە.

تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی برازیل بریاروایە کە 21ـی ئەم مانگە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بڵاوبکاتەوە و چاوەڕێ دەکرێت کە ئایا ئالڤێسی تێدا دەبێت یاخود دوور دەخرێتەوە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close