لیڤەرپول بەر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ گورزێکی گەورەی بەرکەوت

یاریگا

بەر لە ئەنجامدانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید، یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی گورزێکی گەورەی دیکەی بەرکەوت و بەرگریکارێکی گرنگی بەهۆی پێکان بۆ ئەو یارییە لەدەستدا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (تۆک سپۆرت) یاریزان (جۆی گۆمێز) بەرگریکاری یانەی لیڤەرپول بەهۆی ئەوەی لە یاری ستۆک بێ ئەوەی بە باشی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە، یاری کردوەتەوە، جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەتەوە، بەمەش دوای پشکنینەکان دەرکەوتوە کە یاریزانەکە جگە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەگەری هەیە نەتوانێت لە مۆندیالی ڕوسیاش بەشداری بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامە ئینگلیزیەکان گوێزینگی پێی جۆی گۆمێز تووشی هەوکردن هاتوەتەوە بۆیە پێکانەکەی سەری هەڵداوەتەوە، بەم پێکانەش گۆمێزیش دەچێتە پاڵ چامپەرلین و ئیمری جان بەوەی کە بەهۆی پێکان نەتوانێت لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا یاری بکات.

گۆمێز، کە تەمەنی 20 ساڵە یەکێکە لەو بەرگریکارە لاوانەی متمانەی یۆرگین کلۆپی ڕاهێنەری بەدەستهێناوە، هەروەها لەو یارییانەی لەگەڵ ڕێدز بەشداری کردوە،  هەمیشە ئاستێکی جێگیری پێشکەشکردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close