ڕۆما × لیڤه‌رپوول … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – كاتژمێر (9:45) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە كۆتا یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا، یانەی رۆمای ئیتاڵی لە نێو یاریگای (ئۆڵه‌مپیكۆ)ی تایبەت بە خۆی، میوانداری یانەی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی دەكات، كە یاری چوون به ئەنجامی (5-2) لە بەرژەوەندی یانە ئینگلیزیه‌كه كۆتایی هات. ئێمە وەك هەمیشە لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:
1- هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه بۆ قۆناغی دواتری چامپیۆنزلیگ سه‌ربكه‌وێت له كاتێكدا كه یاری چوونی به ئه‌نجامی (5-2) دۆڕاندبێت.
2- پێش یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان، لیڤه‌رپوول و رۆما 6 جار ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه ئه‌وروپیه‌كاندا، لیڤه‌رپوول 3 یاری بردۆته‌وه و رۆماش 1 یاری، له 2 یاریشدا یه‌كسان بوون.
3- هه‌ردوو یانه له چامپیۆنزلیگدا 4 جار ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه، لیڤه‌رپوول 2 یاری بردۆته‌وه و له 2 یاریشدا یه‌كسان بوون.
4- بۆ جاری ده‌یه‌مه لیڤه‌رپوول ده‌گاته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، 7 جاریان گه‌یشتۆته یاری كۆتایی و 2 جاریشیان كراوه‌ته ده‌ره‌وه.
5- بۆ جاری سێیه‌مه رۆما ده‌گاته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، 1 جاریان گه‌یشتۆته یاری كۆتایی و 1 جاریشیان كراوه‌ته ده‌ره‌وه.
6- لیڤه‌رپوول 5 جار بۆته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، له به‌رانبه‌ردا رۆما هیچ جارێك نه‌بۆته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
7- لیڤه‌رپوول تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، كه هیچ یاریه‌كی نه‌دۆڕاندبێت، رۆماش تاكه یانه‌یه كه هیچ گۆڵێكی له نێو یاریگای خۆی لێ تۆمار نه‌كرابێت.
8- لیڤه‌رپوول 38 گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ تۆماركردوو‌ه، زیاتر له هه‌ر یانه‌یه‌كی تری ئینگلیزی له مێژووی به‌شداری كردنیان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا.
9- لیڤه‌رپوول 26 جار ڕوبه‌ڕوی یانه ئیتاڵیه‌كان بۆته‌وه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه ئه‌وروپیه‌كاندا، 10یاری بردۆته‌وه و 11 یاریشی دۆڕاندووه، له 5 یاریشدا یه‌كسان بووه.
10- ئیدین دزیكۆی هێرشبه‌ری ئێستای رۆما، 12 جار ڕوبه‌ڕوی لیڤه‌رپوول بۆته‌وه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا و 4 گۆڵی تۆماركردوو‌ه.
11- رۆبێرتۆ فێرمینهۆی به‌رازیلی، به‌شداری 16 گۆڵی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كردووه له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، 10گۆڵی تۆمار كردووه و 6 گۆڵیشی درووست كردووه.
12- جیمس میلنه‌ری ئینگلیزی، 8 گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا درووست كردووه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له وه‌رزی (2003-2004)ه‌وه تاكو ئێستا.