تازەترین هەواڵ لەسەر پێکانی ئەستێرەکانی هەردوو یانەی بایەڕن و ریاڵ مەدرید

یاریگا

بڕیارە سبەی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بایەڕن میونشین لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەیەک بگەن، بەر لە ڕۆژێکیش لەو یارییە هەردوو یانەکە زانیارییان لەسەر بارودۆخی ئەو یاریزانانە بڵاوکردوەتەوە کە پێکانیان هەیە.

لەم بارەیەوە، یانەی ریاڵ مەدرید کە میوانداری ئەو یارییە دەکات لە پەیجی خۆی لە تویتەر وێنەی مەشقەکانی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا ناچۆ و ئیسکۆ بۆ مەشقەکان گەڕاونەتەوە، بەڵام کارڤەخال بۆ ماوەیەک لە یانەکە دادەبڕێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی مەدرید و بە پێی قسەکانی زێدان بەشداری کردنی ناچۆ لەو یارییە لە شوێنی کارڤەخال ئەگەرێکی لاوازە هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ناچۆ تەنها یەک مەشقی بەکۆمەڵی ئەنجامداوە و ماوەیەکە لە یارییەکان دابڕاوە، بۆیە ڤاسکوێز پاڵێوراوی یەکەمە کە لە شوێنی کارڤاخال یاری بکات، هەروەها زێدان متمانەی زۆری بە حەکیمی نییە، بۆ ئەوەی لە یارییەکی وا گەورە و هەستیار لە بەرگریکاری ڕاست یاری پێ بکات، لە کاتێکدا بەشداری کردنی ئیسکۆ لەسەر بۆچوونی زیزۆ دەوەستێت.

لە هەمان کاتدا بایەڕن میونشین لە دوایین هەواڵەکانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە داڤید ئالابا و مارتینێز بۆ مەشقەکان گەڕاونەتەوە و بە بێ کێشە مەشقەکانیان ئەنجام داوە، لە کاتێکدا ئاریان رۆبن بەهۆی چاک نەبوونەوەی لە پێکانەکەی بە فەرمی لەو یارییە دوور خرایەوە، بەمەش بایەڕن بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ڕۆبن ڕەنگە مۆلەر یان کیمیچ لە یارییەکەی سبەی شەو یاری پێ بکات.

ئاشکرایە کە یاری چوون کە لە یاریگای (ئالیانز ئارینا) لە میونشین ئەنجامدرا، یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-1 يارییەکەی بردەوە، ئەم ئەنجامەش یانەی بایەڕن ناچار دەکات کە لە یاری سبەی شەو تەنها بۆ بردنەوە یاری بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close