ناوبژیوانی یاری ڕیاڵ مەدرید و بایەڕن میونشین ڕاگەیەنرا

یاریگا

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی ئەو ناوبژیوانەی ئاشکرا کرد، کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و بایەڕن میونشین لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆزلیگ بەڕێوە دەبات.

لەم بارەیەوە یانەی ریاڵ مەدرید لە پەیجی خۆی لە توێتەر بڵاویکردوەتەوە کە (جونێت شاکیر) ناوبژیوانی تورکی کاتژمێر 9,45 ی شەوی سێشەممە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و بایەڕن میونشین لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە دەبات.

شاکیر کە تەمەنی 44 ساڵە پێشتر چەندین یاری گرنگی لە چامپیۆنزلیگ بەڕێوە بردوە و بە یەکێک لە ناوبژیوانە پێشەنگەکانی کیشوەری ئەوروپا هەژمار دەکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close