بە ڤیدۆ..هەڵبژاردەی یاریزانە دێرینەکانی تورکیا لە هەڵبژاردەی عێراقی بردەوە

یاریگا

لە یارییەکی دۆستانەدا کە لە میانی هەوڵەکانی لابردنی سزاکانی فیفا بۆ سەر یاریگاکانی بەغدا ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی یاریزانە دێرینەکانی تورکیا لەسەر یاریگای شەعبی بەغدا لە هەڵبژاردەی یاریزانە دێرینەکانی عێراقیان بردەوە.

لەم یارییە دۆستانەدا کە ژمارەی هاندەران بە هۆی خراپی کەش و هەوا بە پێی پێویست نەبوو، یاریزانە دێرینەکانی تورکیا ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و بە ئەنجامی 4-2 یارییەکەیان بردەوە، گۆڵەکان لە لایەن تەیمور مەتین (دوو گۆڵ) و ئەحمەد دۆرسون(دوو گۆڵ) تۆمار کران، لە کاتێدا هیشام محەمەد و قوسەی هاشم دوو گۆڵی عێراقیان تۆمار کرد.

ئەوەش ڤیدیۆی گۆڵەکانی یارییەکە:

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close