” کاتێک رۆناڵدۆم گواستەوە ریال پێیان ووتم تۆ شێت بوی “

Ronaldo
Ronaldo
یاریگا
رامۆن کالدێرۆن، سەرۆکی پێشووی یانەی ریال مەدرید دەڵێت ئەو کاتەی رۆناڵدۆی کری پێیان گوتووە تۆ شێتی.

سەرۆکی پێشووی شاهانەکان دەڵێت ” ئەو کاتەی داوای رۆناڵدۆمان کرد خودی فرگسۆنی راهێنەری ئەو کاتەی مانچێستەر یونایتد بروای بەوە نەبوو کە ئەو یاریزانە یانەکەی جێبێڵت و کاتێکیش کە بە 94 ملیۆن یۆرۆ کریسمان کری، زۆرێک پێیان ووتم تۆ عەقلت لەدەستداوە، بەڵام ئێستا دەرکەوت کە ئەوان شێت بوون “.

رۆنالدۆی پۆرتوگالی لە ساڵی 2009 لەلایەن رامۆن کالدێرۆن گواسترایەوە ریال مەدرید و لەگەڵ ئەو یانەیە چەندین دەستکەوت و نازناوی بەدەستهێناوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close