هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژاپۆن لە عێراق یاری دەکات

یاریگا

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عیراق ڕایگەیاند کە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژاپۆن کە بۆ مۆندیال سەرکەوتوە، ڕەزامەندی دەربڕیوە لە عێراق یاری بکات.

لەم بارەیەوە، عەبدولخالیق مەسعود، سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق گوتی ” لە کاتی یارییەکانی جامی ئاسیا بۆ تۆپی پێی ژنان کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەردەوامە چاوی بە (کۆزۆ تاشیما)ی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆن کەوتوە و هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق و ژاپۆن لەسەر یاریگای بەسرە بەر لەکۆتایی ئەمساڵ وەک خۆئامادەکاری پۆ جامی ئاسیا یارییەکی دۆستانە ئەنجام بدەن.

هەڵبژاردەی ژاپۆن کە لە گروپی عێراق بۆ مۆندیالی ڕوسیا سەرکەوت، لە دوو یاری پێشووتر دا بەرانبەر عێراق لە پاڵاوتنەکان توانی بە ئەنجامی 2-1 لە تۆکیۆ سەرکەوتن تۆماربکات و لە یاری گەڕانەوەش لە تاران بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close