یاریزانێکی پێشووی تانگۆ داوای پشوو پێدانی مێسی دەکات

یاریگا

بەمەبەستی خۆئامادەکردنی گونجاو وئامادەباشی لیۆنێل مێسی بۆ یارییەکانی مۆندیالی ڕوسیا، ئەستێرەیەکی پێشووی هەڵبژاردەی تانگۆی ئارجەنتینی داوا دەکات مێسی دوای یاری کۆتایی جامی شا پشوو بدات.

لەم بارەیەوە (ئۆسکار رۆجێری) یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجەنتین گوتی “دوای یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا پێوست ناکات چیتر مێسی ماندوو بکرێت، ئایا پێتان وایە بارسا لیگای لە دەست دەچێت؟ ئەگەر مێسی یاری نەکات، بەڕای من دەبێت مێسی پشوو بدات و بە سەرۆک یانەکەی بڵێت من پێویستە پشوو بدەم و مۆندیالی داهاتوو دەبێت بۆ من بێت و دەمەوێت کاتی پێویست بۆ ئەو کارە تەرخان بکەم”.

ئۆسکار گوتیشی”کاتی خۆی لە 1986 کە لەگەڵ مارادۆنا ئارجەنتین مۆندیالی بردەوە، ماوەی 65 رۆژمان هەبوو بۆ ئەوەی خۆئامادەکاری بکەین، بەڵام ئێستا بەهۆی بەرنامە تازەکانی تۆپی پێ و زۆری کێبەڕکێکان ئامادەکارییەکان زۆر کەمتر بووەتەوە”.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا بۆ بردنەوەی فەرمی نازناوی لیگای ئیسپانیا پێویستی تەنها بە یەک بردنەوەیەک هەیە، تا ناوناوەکە بەرز بکاتەوە، هەروەها ئەمرۆ یەکشەممەش لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ لە مەدرید ڕووبەڕووی یانەی سڤیلیا دەبێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close