بارسێلۆنا لەسەر فرۆشتنی ئاندرێ گۆمێز خۆی یەکلایی کردەوە

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە فرۆشتنی (ئاندرێ گۆمێز)ی ناوەڕاستکاری پورتوگالی یانەکە بریارێکی یەکلایی کەرەوەی داوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا بڕیاری خۆی داوە لەسەر ئەوەی کە ئەم وەرزە دوایین وەرزی ئاندرێ گۆمێز بێت لەگەڵ یانەکە، بەپێی رۆژنامەکەش بڕیاری دەستبەردار بوون لە یاریزانەکە دەمێکە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، ئەویش دوای ئەوەی بەرپرسانی بارسا لەگەڵ یاریزانەکە گفتوگۆیان ئەنجامدا و لەسەر هەموو شتێک ڕێکەوتن، بۆیە لەگەڵ تەواوبوونی ئەم وەرزە بارسا چاوەڕێی گرێبەستێکی گونجاو دەکات تا یاریزانەکەی بفرۆشێت.

ئاشکرایە کە (گۆمێز)ی تەمەن 24 ساڵ تا ئەو ساتەش نەیتوانیوە لەگەڵ شێوازی یاری کردنی بارسێلۆنا خۆی بگونجێنێت و متمانەی ڕاهێنەر بەدەستبهێنێت، جگە لەوەش هاندەرانی بارسا زۆر جار فیکەی ناڕەزایی بۆ یاریزانەکە لێدەدەن، هەر بۆیەش یاریزانە پورتوگالییەکە ڕازی بوو بە دوای تاقیکردنەوەیەکی تازە بگەڕێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close