مان سیتی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستە تازەکان تەرخان دەکات

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە دەستەی کارگێڕی یانەی مانچێستەر سیتی ئیگلیزی بڕیاری داوە بری 200 ملیۆن یۆرۆ بخاتە ژێر دەستی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەکە بۆ ئەوەی چەند گرێبەستێکی تازەی پێ ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە کارگێڕی سیتی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواردیۆلا تەرخان کردوە تا بە پێی پێویستییەکانی یانەکە چەند گرێبەستێکی دیکە لەم هاوینەدا لەگەڵ چەند ئەستێرەیەک واژۆ بکات، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە تۆبی ئالدێرفیریلد، بەرگریکاری تۆتنهام و فرید یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی شاختار و جۆرجینیۆ ناوەڕاستکاری یانەی ناپۆلی پاڵێوراون بۆ ئەوەی درێسی یانەکە بپۆشن، لە هەمان کاتیشدا گواردیۆلا دەیەوێت لە نێوان (ڕیاز موحرز)ی ئەستێرەی لیستەرسیتی و تۆماس لیمار ئەستێرەی مۆناکۆی فەرەنسی بژاردن بکات و یەکیان بۆ یانەکەی ڕازی بکات.

مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا توانی پرێمەرلیگی ئەم وەرزە دەستەبەربکات، بەڵام لە چامپیۆنزلیگدا لەسەر دەستی یانەی لیڤەرپول لە قۆناغی هەشتدا کرایەوە دەرەوە و مالئاوایی کرد.

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close