لە یارییەکی بۆندزلیگا سەیرترین پەناڵتی هەژمار کرا

یاریگا

دوێنێ شەو لە میانی یاری نێوان ماینز و فڕایبۆرگ لە بۆندزلیگای ئەڵمانیا پەناڵتییەکی سەیر بۆ یانەی ماینز هەژمار کرا، کە ئەمڕۆ هەرایەکی زۆری لە ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا و ئەوروپا نایەوە.

بەگوێرەی میدیا جیهانییەگان سەیری پەناڵتییەکە لەوەدا بوو، کە ناوبژیوان دوای فیکەی تەواوبوونی گێمی یەکەمی یاری نێوان ماینز و فرایبۆرگ، لەکاتێکدا کە یاریزانانی هەردوو یانەکە لە ڕێڕەوی چوونە دەرەوەی یاریگا بەرەو ژوور خۆگۆڕین دەڕۆیشتن، هەواڵی بوونی لێدانی سزای بۆ ماینز لە ناوبژیوانی ڤیدیۆ پێگەیشت، بۆیە ناوبژیوانی سەرەکی داوای لە یاریزانانی هەردوو یانەکە کرد کە جارێکی دیکە بۆ نێو یاریگا بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی لێدانی سزا جێبەجێ بکرێت، ئەویش بە بیانووی ئەوەی یاریزانێکی فڕایبۆرگ بە ئەنقەست لەنێو هێڵی سزا بەدەست تۆپێکی گێڕاوەتەوە، ئەم کارەش یاریزانانی فڕایبۆرگی شۆک کرد، بۆیە ئەم ڕوداوە سەیرە مشتومڕی زۆری لە نێوان یاریزانانی فڕایبۆرگ و ناوبژیوانی یارییەکە لێ کەوتەوە.

یانەی ماینز لەو یارییەدا توانی بە ئەنجامی 2-0 لە فڕایبۆرگ بباتەوە، بەمەش یانەکە هیواکانی خۆی زیندووکردەوە بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی ڵە دابەزین بۆ ڕیزی پلە دووەکان ڕزگار بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close