لیستەکەی بارسێلۆنا بڵاوکرایەوە و چوار یاریزان بەشداری یاری ئەمشەو ناکەن

Barcelona
Barcelona
یاریگا
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی ناوی یاریزانانی بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بڵاوکردەوە و چوار یاریزانی دوور خستۆتەوە.

پێگەی فەرمی بلاوگرانا لیستەکەی بڵاوکردۆتەوە و بۆ ئەم یارییە پیکێ، بۆسکێتس و راکیتیچ بە هۆی پێکان بەشدار نابن، هەروەها ئینیێستاش پشووی پێ دەدرێت.

بارسێلۆنا ئەمشەو لە گەڕی 33 لا لیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان کاتژمێر 22 بە کاتی هەولێر رووبەرووی سێلتاڤیگۆ دەبنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close