ڤیدال چارەنوسی کەوتۆتە مەترسی

Arturo Vidal
Arturo Vidal
یاریگا
ئارتورۆ ڤیدال، ناوەراستکاری شیلیایی بایرن میونشن بە هۆی پێکان بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە نابێت.

سەرچاوەکان لە ئەڵمانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە ناوەراستکاری شیلیایی بایرن میونشن بە هۆی ئەو پێکانەی کە لە راهێنانەکانی دوێنێ یانەکەی لە ئه‌ژنۆیدا تووشی بووە، ئەمجارەیان ناچارە نەشتەرگەری ئەنجام بدات، بەم هۆیەوە ناتوانێت بەرامبەر ریال مەدرید لە هەردوو یاری چوون هاتنەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

ڤیدال ماوەیەک بوو بە هۆی پێکان لە یانەکەی دوور کەوت بوو، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەی و لە یەکەم یەکەی مەشق و راهێناندا جارێکی دیکە سەر لە نوێ تووشی پێکان بوو.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close