ئەم وەرزە بۆ باتشواتی کۆتایی هات

Michy Batshuayi
Michy Batshuayi

یاریگا
میچی باتشوایی، هێرشبەری بەلجیکی بوروسیا دۆرتمۆند بە هۆی ئەو پێکانەی کە لە یاری یانەکەی بەرامبەر شالکە تووشی بوو، ناتوانێت ئەن وەرزە بەدرەوام بێت لە یاریکردن.

یاریزانی بەلجیکی لە کۆتا خولەکەکانی یاری یانەکەی بەرامبەر شالکە لە بۆندێزلیگا تووشی پێکان بوو، بۆیە بە ناچاری یاریگای جێهێشت و ئەمرۆش دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە ئەو یاریزانە لە پاژنەی قاچی تووشی شکان بووە، هەربۆیە چیدیکە ناتوانێت ئەم وەرزە بەردەوام بێت لە یاریکردن.

باتشوایی وەرزی ئەمساڵ بە شێوەی خواستن لە چێڵسیەوە گواسترایەوە دۆرتمۆند و لە کۆی 10 یاری لە بۆندێزلیگا 7 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close