خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پرێمەرلیگ ڕاگەیەنرا

یاریگا

دەستەی بەڕێوەبردنی پرێمەرلیگ، خەلاتی مانگی ئاداری باشترین یاریزانی پرێمەرلیگی ڕاگەیاند، کە تێیدا یاریزانێکی ئەستێرە بە جیاوازی دەنگێکی زۆر خەڵاتەکەی پێ درا.

لەم بارەیەوە، هەژماری فەرمی یانەی لیڤەرپول لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت ئاشکرای کردوە، کە (محەمەد سەلاح) ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپول خەڵاتی باشترین یاریزانی پرێمەر لیگی بۆ مانگی ئادار دەستەبەر کردوە، بەگوێرەی هەواڵەکە سەلاح 80% ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە، ئەو دەستنیشانکردنەش دوای ئاستی بەرزی سەلاح هاتوە لە مانگی ئاداردا کە تێیدا 6 گۆڵی بۆ یانەکەی لە پرێمەرلیگ تۆکار کردوە، کە تێیدا سوپەرهاتریک بەرانبەر یانەی واتفۆرد بوو.

ئاشکرایە کە سەلاح بە تۆمار کردنی 29 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگی گرتوە، لە کاێکدا هاری کینی ئەستێرەی تۆتنهام و رکابەری کە تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە، 24 گۆڵی تۆمار کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close