مانچێستەر سیتی گواردیۆلا خەڵات دەکات

یاریگا

وێرای ئەوەی لە دوواین دوو یاری گرنگ لە چامپیۆنزلیگ بەرانبەر لیڤەرپول و یار دێربی بەرانبەر مان یۆنایتد شکستی خوارد، بەڵام کارگێری یانەی مان سیتی بڕیاری داوە گواردیۆلا خەڵات بکات.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی (میرۆر) بڵاویکردوتەوە، کە کارگێڕی سیتی بڕیاری داوە گرێبەستی گواردیۆلا بۆ ساڵێکی دیکەش درێژ بکاتەوە، بەمەش ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە تا ساڵی 2020 لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە، جگە لەوەش بڕیارە مووچەی ساڵانەی گواردیۆلا بۆ 20 ملیۆن پاوەنی ساڵانە زیاد بکرێت، بەمەش دەبێتە گرانبەهاترین ڕاهێنەری جیهان، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ڕێکەوتن پێشووتر لە نێوان سەرۆکی یانەکە و ئەندامانی کارگێڕی لەسەر ئەو بابەتە کراوە و بڕیارە بەم زوانە جێ بجێ بکرێت، بۆ ئەوەی گواردیۆلا لەسەر پڕۆژەکەی یانەکە بەردەوام بێت و بتوانێت نازناوی زیاتر دەستەبەربکات.

پیپ گواردیۆلا لە ساڵی 2016 دوای جێهێشتنی بایەڕن میونشین پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی کرد، لەم وەرزەش یانەکە پرێمەرلیگی مسۆگەر کردوە، بەڵام لە چامپیۆنزلیگدا دوای دۆڕاندنی بەرانبەر لیڤەرپول بە ئەنجامی 3-0 تیپەکەی گواردیۆلا لە مەترسی چوونەدەرەوە لە قۆناغی هەشت زۆر نزیک بوونەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close