ئاندرێ گۆمێز ڕاستی هەواڵی ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

یاریگا

بەر لە یاری گەڕانەوەی بارسێلۆنا بەرانبەر ڕۆمای ئیتالی لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگدا، ئاندرێ گۆمێز، یاریزانی پورتوگالی یانەی بارسا ڕاستی هەواڵی ڕاستەقینەی سەبارەت بە ڕۆیشتنی لە یانەکە ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە، گۆمێز لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی فەرمی بارسێلۆنا گوتی”تا ئێستا بیرم لەوە نەکردووەتەوە بارسا جێ بهێڵم، لیرە چێژ وەردەگرم و لەخەونێکدا دەژیم وەک ئەو خەونانەی منداڵان هەمیشە لە ناوی دەژین، ڕاستە یەک بۆسکێتس لە بارسێلۆنا هەیە، بەڵام من هەموو توانای خۆم سەرف دەکەم بۆ ئەوەی بتوانم متمانەی ڕاهێنەر بەدەست بهێنم، بۆ ئەوەی پشت بە منیش ببەستن.

ئاشکرایە کە گۆمێز لە یاری لیگانیس لە لایەن ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری هەلی پێدرا و لە یارییەکە بەشداری کرد و توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close