هەڵبژاردەی عێراق دوو یاری دۆستانە ئەنجام دەدات


یاریگا

سەرچاوەیەکی بەپرس لە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند کە بەم زووانە هەڵبژاردەکە دوو یاری دۆستانە لەسەر هەردوو یاریگای بەسرە و کەربەلا ئەنجام دەدات.

لەم بارەیەوە، عەبدئەلخالیق مەسعود ڕایگەیاند کە لە 27 ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق لەسەر یاریگای کەربەلا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی لوبنان دەبێتەوە، دواتریش لە 7 مانگی داهاتوو لە یاریگای بەسرە بەرانبەر هەڵبژاردەی فەلەستین یاری دەکات، ئەم دوو یارییەش بە پێی قسەکانی مەسعود زیاتر خزمەتی تۆپی پێی عێراق دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بە شێوەیەکی ئاسایی یارییەکان لە عێراق بەڕێوە بچێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی فیفا ئاڵووقەی لەسەر یاریگاکانی بەسرە و کەربەلا و هەولێر هەڵگرت.

ئاشکرایە مانگی ڕابردوو عێراق لە بەسەرە پاڵەوانێتییەکی سێ قۆڵی ئەنجامدا و تێیدا، دوو یاری بەرانبەر سووریا و قەتەر ئەنجام دا، لە یاری یەکەم بە ئەنجامی 3-2 بە قەتەر دۆڕا و لە یاری دووەمیش بەرانبەر سووریا یەکسانبوو.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close