باشترین یاریزانی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەست نیشانکرا

Ronaldo - Salah
Ronaldo – Salah
یاریگا
یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا ناوی باشترین یاریزانی یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە و محەمەد سەلاح نازناوەکەی بەدەست هێنا.

لە راپرسی باشترین یاریزانی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، محەمەد سەلاحی هێرشبەری میسری لیڤەرپول % 57ـی دەنگەکانی بەدەست هێنا و بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا، پلەی دووەمیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ %35، پلەی سێیەم خامێس رۆدریگێز %5 و پلەی چوارەمیش جێرارد پیکێ %4ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

سەلاحی گۆڵکاری میسری لیڤەرپول لە یاری یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی گۆڵێکی تۆمار کرد و گۆڵێکیشی درووستکرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close