قەتەر بەشداری کوپا ئەمریکا دەکات

Copa Amerika
Copa Amerika
یاریگا
هەڵبژاردەی تۆپی پێ قەتەر لە پێناو ئامادەکاری زیاتر بۆ مۆندیالی 2022 بەشداری لە کوپا ئەمریکای 2019 دەکات.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ قەتەری ئاشکرایکردووە کە دەیانەوێت بەشداری لە کوپا ئەمریکای 2019 بکەن، ئەمیش لە پێناو ئامادەکاری زیاتر بۆ مۆندیالی 2022 کە لە وڵاتەکەیان دەکرێت و بەدەستهێنانی ئەزموونی زیاتر بەرامبەر هەڵبژاردەکانی وەکو بڕازیل و ئارجانتینا.

کوپا ئەمریکا کە تایبەتە بە هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور، پێشتریش چەند هەڵبژادەیەکی کیشوەرەکانی دیکە بەشدارییان کردووە، لەوانەش ژاپۆن و مەکسیک کە 10 جار بەشداریکردووە و ئەمریکا کە لە ساڵی 2016 میواندار بووە و چوار جاریش بەشدارییان کردووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close