کاردانەوەی یانەی رۆما بەردەوامە لەسەر شێواندنی لۆگۆکەیان

Roma
Roma
یاریگا
دوای ئەوەی کەناڵێکی ئێرانی بە هۆی یاسا ئایینیەکانیان لۆگۆی یانەی رۆمای ئیتاڵیایان شێواند، کاردانەوەی ئەو یانەیەی بە دوای خۆیدا هێناوە.

لە نوێترین کاردانەوەدا لە تویتێکدا گورگەکان رۆما بڵاوییانکردۆتەوە ” سوپاسی هەموو هاندەرە ئێرانیەکان دەکەین بە هۆی پاڵپشتیان بۆ ئێمە، شانازییە بۆ ئێمە ئەم هەموو هاندەرەمان لەم وڵاتە هەیە”.

لەلایەکی دیکەوە یەکێک لە هاندەرە خانمەکانی ئێرانی لە تویتێکیدا بۆ یانەی رۆما نوسیویەتی ” من و کچەکەم هاندەری ئینتەر میلانین، بەڵام پیاوەکەم هاندەری رۆمایە”، تویتەری رۆماش بە گاڵتە وەڵامی ئەو خانمە دەداتەوە و نوسیویەتی ” تکایە وەکو پیاوەکەت بە”.

Roma
Roma
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close