گواردیۆلا بۆچوونی خۆی لەسەر ئەنجامدانی ڕیمۆنتادا بەسەر لیڤەرپول ئاشکراکرد

دوای شکستە گەورەکەی دوێنێ شەوی مانچێستەر سیتی بەرانبەر لیڤەرپول، پیپ گورادیۆلا ڕاهێنەری سیتی لەسەر ئەگەری توانای گەڕانەوەی تیپەکەی لە یاری گەڕانەوە، بۆچوونی خۆی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە، گواردیۆلا دوای یاری بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئەگەری سەرگەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بە بژاردەیەکی دوور دەزانێت و گوتی ” کەس باوەڕی بە توانای ئێمە نییە بۆ ئەوەی لە یاری گەڕانەوە بتوانین قەرەبوو بکەینەوە و بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوین، بەڵام ئێمە دەبێت خۆمان وا ڕابهێنین کە دەتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین”، هەروەها گوتیشی من باوەڕم بە توانای یاریزانانم هەیە، ئەوان شتی باشیان پیشان داوە بە درێژایی ئەم وەرزە، بۆیە 90 خولەک ماوە، هەمو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە.

ئاشکرایە کە مان سیتی لە یارییەکەی دوێنێ نەیتوانی هیچ گۆڵێک بەرانبەر لیڤەرپول تۆمار بکات و بە ئەنجامی 3-0 يارییەکەی دۆڕاند، بەمەش بە گوێرەی پسپۆرانی تۆپی پێ یانەکە لە ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنزلیگ زۆر نزیک دەبێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close