گواردیۆلا بەر لە یاری لیڤەرپول هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت


یاریگا

بەر لە یارییە ئاگرینەکەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ نێوان لیڤەرپول و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مان سیتی هەواڵێکی ناخۆشی لەسەر ئەستێرەیەکی یانەکەی پێگەیشت.

ڕۆژنامەی (صەن) بڵاویکردوەتەوە کە پزیشکانی مان سیتی بە پیپ گواردیۆلایان ڕاگەیاندوە کە سێرجیۆ ئەگوێرۆ بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە و ئامادەنییە، بۆیە باشتر وایە لە یاری ئەمڕۆ بەرانبەر لیڤەرپول بەشداری نەکات، بە پێی ڕۆژنامەکەش گواردیۆلا ئەگەری زۆری هەیە لە بری ئەگوێرۆ یاریزان گابرێل جیسۆسی بەڕازیلی یاری پێ بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ یاری گەڕانەوە بە باشی سوود لە تواناکانی یاریزانە ئارجەنتینییەکە وەربگرێت.

ئاشکرایە کە یاری لیڤەرپول و مان سیتی لە کاتژمێر 9.45 ی ئەمشەو لەسەر یاریگای ئانفیلد لە لیڤەرپول ئەنجام دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت یارییەکی بەهێز و گەرم و گوڕ بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close