سپۆرت پێکاتەی سەرەکی بارسێلۆنا بۆ یاری ڕۆما ڕادەگەیەنێت

یاریگا

بەر لە رۆژێک لە یاری نێوان بارسێلۆنا و ڕۆمای ئیتالی لە میانی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگدا، ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی پێکهاتەی (ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی) ڕاهێنەری بارسای بۆ ئەو یارییە ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە، بە پێی (سپۆرت) بارسا بە بەهێزترین پێکهاتەی ڕووبەڕووی ڕۆما دەبێتەوە، کە تێیدا بۆسکێتس جارێکی دەگەڕێتەوە و عوسمان دیمبلیش شان بەشانی مێسی و سوارێز لە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات، بەلام کۆتینیۆ لە یەدەگ دەبێت، ئەوەی خوارەوەش پێکاتەی بارسێلۆنایە بە گوێرەی پێشبینییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرت کە لە یانەکە زۆر نزیکە.

گۆڵپارێز: تیر شتیگن
بەرگریکاران : پیکێ ، ئۆمتیتی ، ئەلبا ، رۆبێرتۆ
ناوەڕاست: بۆسکێتس ، ئینیستا، ڕاکیتیچ
هێرشبردن : مێسی ، دیمبلی ، سوارێز

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close