میسی باس لە پاڵێواروی یەکەمی مۆندیالی رووسیا دەکات

Messi
Messi
یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجانتینا و یانەی بارسێلۆنا پێیوایە کە هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاڵێواروی سەرەکیە بۆ بەدەست هێنانی نازناوی مۆندیالی رووسیا.

لیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی دەڵێت ” ئیسپانیا خاوەنی پێکهاتەیەکی زۆر بە هێزە و ئەوان لە پاڵاوتنەکانەوە سەلماندویانە کە پاڵێوراوێکی زۆر بە هێزن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، هەروەها ئێمەش دەتوانین رکابەری لەسەر نازناوەکە بکەین، بەڵام پێویستە باشتر خۆمان ئامادە بکەین”.

لیۆ سەبارەت بەوەی کە ئایا تا کەی دەیەوێت لە یاریکردن بەردەوام بێت لە وەڵامدا گووتی کە کەس نازانێت تا کەی دەتوانێت بەردەوام بێت لە یاریکردن و هیواشی خواست کە بتوانێت تا ئەو کاتەی لە یاریکردن بەردەوام بێت، لەسەر ئەم ئاستەی بمێنێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close