ڕۆژنامەیەک نهێنی و هۆکاری ڕۆیشتنی مێسی لە یاری ئارجەنتین و ئیسپانیا ئاشکرا دەکات

یاریگا

ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی لە دوای گۆڵی شەشەمی ئیسپانیا بەرانبەر ئارجەنتین چەندین پرسیاری لای میدیاکانی جیهان دروست کرد، بۆیە ڕۆژنامەیەکی ئارجەنتینی هۆکاری ڕۆیشتنی مێسی و جێهێشتنی یاریگای بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە ئاشکرا کردوە.

ڕۆژنامەی (لاناسیۆن)ی ئارجەنتینی ئاماژەی کردوە کە ڕۆیشتنی مێسی دوای گۆڵی شەشەمی ئیسپانیا بەهۆی تووڕەبوونی لە یاریزانان نەبوە بەڵکۆ بۆ ئەوەبوو تا زوو بچێتە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان و پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات و لە ئاسەوارەکانی ئەو شکستە بۆ یاریزانان کەمبکاتەوە و دڵنەواییان بکات، لە رۆژنامەکە هاتوە کە لەگەڵ گەیشتنی یاریزانان مێسی پەیامێکی ئاگرینی بە یاریزانان گەیاند و پێی گوتن “سەرتان بەرز بکەنەوە ، بەیەکەوە ئەو یارییە و هەموو ئەو کاتە سەختانە تێپەڕ دەکەین، هەروەها مێسی بۆ ورە بەرزکردنەوەی یاریزانان ستایشی ئاستی تیپەکەی لە گێمی یەکەم کرد و وەکو سەرکردەیەکی هەڵبژاردەکە هەڵسکوکەوتی کردوە و سامپاولی ڕاهێنەریش ئەو کارەی مێسی بە لاوە ئاسایی بووە و بە دەستتێوەردانی کارەکەی هەژمار نەکردوە.

ئاشکرایە کە مێسی بەهۆی سووکە پێکانێک نەیتوانی بەشداری لە یاری بەرانبەر ئیسپانیا بکات و لەو یارییەش ئیسپانیا بە ئەنجامی 6-1 سەرکەوتنی تۆمار کرد و ئەوەش وای کرد مێسی بەر لەکۆتایی هاتنی یارییەکە چیتر سەیری یارییەکە نەکات و یاریگا جێبهێڵێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close