فەرمی: ئارسێنال گرێبەستی یاریزانێکی درێژ کردەوە

Mohamad  Elneny
Mohamad Elneny
یاریگا
محەمەد ئێل نینی، ناوەراستکاری میسری یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکرایەوە.

پێگەی فەرمی یانەی ئارسێنال بڵاویکردەوە کە لەگەڵ ناوەراستکاری میسری یانەکەیان گەیشتونەتە رێکەوتن و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکراوەتەوە، هەرچەندە ئەو یانەیە هیچ ئاماژەیەکی بە کات و بری گرێبەستەکە نەکردووە.

ئێل نینی لە ساڵی 2016 بە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی بازی سویسراوە گواسترایەوە ئارسێنال و لەو کاتەوە 65 جار یاری بۆ ئەو یانەیە کردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close