چارەنووسی هاری کەین دیاری کرا
دوای ئەوەی هێرشبەری یانەی تۆتنهام، هاری کەین، دووچاری پێکان هات و بەستەرەکانی زیانیان پێگەشت، یانەی تۆتنهام بڵاویکردەوە کە مانگی چوار ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە یاریگاکان
ئەو یاریزانە لە یاریەکە ڕۆژی یەک شەمە بەرامبەر بە بۆرنمۆس دووچاری پێکان هات و ڕاهێنەر بە ناچاری یاریزان ئیریک لامێلای خستە شوێنی
کەین لە ٢٩ یاری خولی ئینگلیزیدا ٢٤ گۆڵی تۆمار کردوە و پێکانەکەی بۆشایەکی زۆری بۆ تۆتنهام دروست کردوە