ناپۆلی چوار یاریزانی بارسێلۆنای دەوێت

Barcelona
Barcelona
یاریگا
بەرپرسانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەیان بە چوار یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بەهێزتر بکەن.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی ئیتاڵی بلاوییان کردۆتەوە کە ماوریسیۆ ساری راهێنەری ناپۆلی داوای لە بەرپرسانی یانەکەیان کردووە بۆ وەرزی داهاتوو هەریەکە لە یاریزانانی بارسێلۆنا ئاندرێ گۆمێزی پۆرتوگالی، دێنیس سوارێز، ئالێکس ڤیدال و پاکۆ ئالکاسێری ئیسپانی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و چاوەرێش دەکرێت کە ئەو چوار یاریزانە بە هۆی یەدەک بونیان وەرزی داهاتوو یانەکەیان جێبێڵن.

هەرچەندە ئەستەمە کە ناپۆلیەکان بتوانن گۆمێزی پۆرتوگال بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بە هۆی ئەوەی کە ماوەیەکە ئینتەر میلان هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close