کاریک کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی دەهێنێت

Michael Carrick
Michael Carrick
یاریگا
مایکل کاریک، ناوەراستکاری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئەم وڵاتە کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

پێگەی وەرزشی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە کە ناوەراستکاری 36 ساڵەی شەیتانە سوورەکان بریاریداوە کە کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت و پێشبینیش دەکرێت کە ئەو یاریزانە دوای واز هێنانی لە یاریکردنی دەست بە کاری راهێنەرایەتی بکات. ناوەراستکاری سێ شێرەکان ئەم وەرزە بە هۆی کێشەی دڵ نەیتوانیوە بەشداری لە زۆربەی یارییەکانی یانەکەیدا بکات.

کاریک لە ساڵی 2006ـەوە لە ریزکەنای مانچێستەر یونایتد یاری دەکات و لەو کاتەوەش 315 جار درێسی ئەو یانەیەی پۆشیوەو و 17 گۆڵیشی تۆمار کردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close