ڕاهێنەری ناپۆلی هێرشی کردە سەر کچە ڕۆژنامەنووسێک

لە دوای یاریەکەی نێوان ناپۆلی و ئینتەر میلان کە هەردوولا بە بێ گۆڵ یەکسان بوون ڕاهێنەری  یانەی ناپۆلی، ماوریزیۆ ساری،  هێرشی کردە سەر کچە ڕۆژنامەنووسێک

یۆڤانتۆس ئێستا ٢٧ یاری ئەنجام داوە و خاوەنی ٧٢ خاڵە بەڵام ناپۆلی ٢٨ یاری ئەنجامداوە و خاوەنی ٧٠ خاڵە ئەمەش هیوای ئەو یانەیەی کەم کردوە بۆ بەدەستهێنانی کاڵچیۆ

لە دوای یاریەکە کچە ڕۆژنامەنووسێک لە ساری پرسی کە ئایا هیواکانی ناپۆلی بۆ بردنەوە خولەکە کۆتای هاتوە و ساریش لە وەڵامدا گووتی

“تۆ ژنی، تۆ باشیت بۆیە من پێت ناڵێم بە نەفرەت بیت”

دوا بە دوای کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکە ئەو ڕاهێنەرە داوای لێبوردنی کرد لەسەر بەکارهێنانی ئەو ووشە نەشیاوانە

بڕیارە ڕۆژی یەک شەمە ناپۆلی و جەنەوا بەیەک بگەن

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close