نوێترین هەواڵ لەسەر پێکانەکەی ئینێستا

 

دوای ئەوەی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە، ئەندرێ ئینێستا، لە یاریەکەی بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید دووچاری پێکان بوو، ماوەیەکە ئەو یاریزانە لە یاریگاکان دوور کەوتۆتەوە

چەند ڕۆژنامەیەک پێشتر باسی ئەگەری ئەوەیان کردبوو کە ئینێستا بەشداری یاریەکەی بەرامبەر بە چیڵسی ناکات لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

بەڵام ئەمڕۆ ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە نیوەی ڕاهێنانەکان کردوە و یانەکە ئامادە کاری دەکات بۆ بڕیار دان لەسەر بەشداری پێکردنی ئەو یاریزانە

دەبێت سبەی سێ شەمە بەرشەلۆنە خۆی یەکلا بکاتەوە کە ئایا ئینێستا بەشدار دەبێت یان نا ئەمەش لە کاتێکدایە یاری پێشووی نێوان چێڵسی و بارسا بە یەک گۆڵ بۆ هەردوولا تەواو بوو ئەمەش وا دەکات کە ئەرکی هەردوو یانە ئاسان نەبێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close