ڤاڵڤێردی دان بە مەترسییەکانی یاری چێلسی دادەنێت

یاریگا

دوا بە دوای بردنەوەی یانەکەی دوێنێ شەو لە یانەی مەلەگە، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە لەو ساتە تەنها بیر لە یاری چێلسی دەکاتەوە و کە یارییەکی زۆر قورس دەبێت.

لەم بارەیەوە، ڤاڵڤێردی بە رۆژنامەی ASی ڕاگەیاندوە کە یاری چێلسی کە لە میانی گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ  ئەنجام دەدرێت، زۆر یارییەکی سەخت و دژوار دەبێت، یانە ئینگلیزییەکە زۆر باش بەرگری دەکات و یانەیەکی بەهێزە، بۆیە چاوەڕێ دەکەم لەو یارییە مەینەتی و کێشەی زۆرمان بۆ دروست بێت و یارییەکی زەحمەت بێت، دەربارەی دیمبلی و ئاستی بەرانبەر مەلەگە ڕاهێنەری بارسا گوتی ئەو چاوی هەموو هاندەرانی لەسەرە و ڕووبەڕووی فشاری زۆر دەبێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانێکی لاوە و هەموو کات هەوڵ دەدات پەرە بە ئاستی خۆی بدات و باشترین ئاستی پێشکەش بکات و هاوکاری یانەکە بێت”.

دەربارەی یەکلایی کردنەوەی لیگا ڤالڤێردی گوتی لیگا کۆتایی پێ نەهاتوە، ڕکابەرەکان لێمان دوور ناکەونەوە، بۆیە بە پێی ژمارەکان تا ئێستا ریاڵ مەدریدش هیوای بردنەوەی لیگای هەر ماوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close