هاوسەری یاریزانێکی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە بارسێلۆنایە

Griezmann-  Gameiro
Griezmann- Gameiro
یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆی گواستنەوەی ئانتوان گریزمانی هێرشبەری فڕەنسی ئاتلەتیکۆ مەدرید بۆ بارسێلۆنا باسی لێوە دەکرێت و سەرچاوەکانی ئیسپانیاش بڵاوییان کردۆتەوە کە هاوسەری ئەو یاریزانە لە بارسێلۆنا بووە بۆ کرینی خانوو.

رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردۆتەوە کە هەفتەی رابردوو ئێریکا چوپێرنای هاوسەری گریزمانی هێرشبەری رۆخێ بلانکۆس گەشتی بارسێلۆنای کردووە بە مەبەستی بینینی ئەو خانووانەی کە بریاروایە وەرزی داهاتوو بیکرن، ئەمێش بە مەبەستی ئەوەی کە ئەو یاریزانە فڕانسیە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی بلاوگراناوە دەکات.

بەرپرسانی بارسێلۆنا دەگوترێت کە ئامادەب بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ وەکو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گریزمان پێشکەش بە یانە مەدریدیەکە بکەن، هەربۆیە لە ئێستا خۆیان بۆ ئەم پرۆژەیە ئامادە دەکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close