” ئەوەی شارەزایی لە تۆپی پێ هەبێت دەزانێت کە بێنزێما یاریزانێکی باشە ”

Zidane - Benzema
Zidane – Benzema
یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا جارێکی دیکە پشتگیری کەریم بێنزێمای هاونیشتیمانی دەکات و بە یاریزانێکی باش و لێهاتوو ناوی دەبات.

زیزۆ لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئیبار لە بارەی بێنزێمای هێرشبەری یانەکەی گووتی ” نامەوێت بڵێم بێنزێما هیچ کێشەیەکی نیە، بەڵام بە بروای من ئەو یاریزانێکی باشە و من هیچ کاتێک گوێ بە قسەکانی هیچ کەسێک نادەم، ئەوانەی کە شارەزاییان لە تۆپی پێ هەبێت دەزانن لە کەریم یاریزانێکی چۆنە و هەمیشە گرنگیم بە تواناکانی لەناو یاریگاداوە و هەمیشەش پالپشتی ئەو یاریزانە دەکەم و گومانیشم لەوە نیە کە بەم زووانە دەگەرێتەوە سەر ئاستە راستەقینەکەی”.

ئەم پێداهەلگوتنەی زیدان جاری یەکەمی نیە و چەندینجاری دیکە باسی لە توانا شاراوەکانی بێنزێما کردووە، لە کاتێکدا کە زۆربەی هاندەرانی مێرنگی لە ئاستی ئەو یاریزانە نارازین.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close