” لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم نزیک نیم ”

 Jack Wilshere
Jack Wilshere
یاریگا
جاک ویلشەر، ناوەراستکاری بریتانی یانەی ئارسێنالی ئەم وڵاتە زۆر بە نا ئومێدی باس لە داهاتووی لەگەڵ یانەکەیدا دەکاتەوە.

پێگەی جیهانی گۆڵ بڵاویکردۆتەوە کە سەرەرای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ئارسێن ڤینگەر راهێنەری تۆپ هاوێژەکانیش چەندینجار باسی لە نزیکبونەوەی نوێکردنی گرێبەستی ناوەراستکاری یانەکەی کرد، بەڵام ئەو یاریزانە لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەڵێت کە هیچ شتێک گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی نزیک نەبۆتەوە.

ویلشەر کە بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی رابردوو نەیتوانی زیاد لە پێکهاتەی یانەکەی بەشداری بکات، بە پێچەوانەوە ئەم وەرزە بە باشی دەرکەوتووە و ئاستێکی باشیشی پێشکەش کردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close