بەپەلە: ئەستێرەیەکی گرنگی بارسێلۆنا بەشداری یاری ئەمشەو ناکات

Lionel Messi
Lionel Messi
یاریگا
ئێرنیستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ یاری ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر مەلەگا بەشداری بە لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجانتینی یانەکەی ناکات.

پێگەی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردۆتەوە کە ئەمشەو گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان بۆ یاری بەرامبەر مەلەگا ئامادە نابێت، ئەمیش بە هۆی ئەوەی کە لیۆ بۆ جاری سێیەم بریارە ببێتە باوک و دەیەوێت لەو کاتەش لەگەڵ خێزانەکەیدا بێت.

ئەمە دەبێتە سێیەم یاری لەم وەرزەی لالیگا میسی بەشداری لەگەڵ یانەکەی ناکات، بلاوگرانا رەتیشی کردۆتەوە کە گۆڵکاری یانەکەیان پێکانی هەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close