گریزمان دەچێتە بارسا

 

سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئینریکی سیریزۆ، چاوی کەوت بە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، جۆسێف ماریا بارتۆمیۆ، پێش ئەوەی ئەو دوو یانەیە لە ڕۆژی یەک شەمە بەیەک بگەن

هەردوو یانە ڕێکەوتون لەسەر ئەوەی ئەنتۆنیۆ گریزمان بۆ هاوینی داهاتوو بچێتە یانە کەتەلۆنیەکە

ڕۆژنامەی مۆدنۆ دیپەرتیڤۆ لەو بارەیەوە بڵاویکردەوە کە ئەوان پەیوەندیان بە سەرۆکی ئەتلەتیکۆ کردوە بەڵام ئەو هەواڵەی ڕەت کردۆتەوە

ئەتلەتیکۆ دەزانێت کە ناتوانێت گریزمان بهێڵێتەوە چونکە  دەیەوێت بەهەرجۆرێک بێت یانەکەی جێبهێڵێت

بەڵام ئەو ڕۆژنامەیە سوورە لەسەر ئەوەی کە یانەی بەرشەلۆنە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بەو یاریزانە کردوە و زنیاری دەست کەوتوە

جێی باسە هێنانی هەردوو یاریزانان کۆتینهۆ و دێمبلێی بڕی ٢٢٥ ملیۆن یۆرۆ لەسەر بارسا کەوتوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close