بایەڕن دەرگای بە ڕووی ڕیال مەدرید دادەخات

یاریگا

بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا، یانەی بایەڕن میونشین سەبارەت بە فرۆشتنی هێرشبەرێکی یانەکەی دەرگای بە ڕووی یانەی ریاڵ مەدرید داخستوە.

ڕۆژنامەی(کیکەر)ی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە، کە بایەڕن بەهیچ شێوەیەک بە نیاز نیە، ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی بە یانەی ڕیاڵ بفرۆشێت، هەرچەندە تا ئەو ساتە هیچ دەستەوارەیەکی فەرمی بۆ کڕینی لیڤا لە یانە ئیسپانییەکە نەهاتوە، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە بەرپرسانی یانەی باڤاری ڕایانگەیاندوە کە ئەوان چۆن پێشتر ڕێگەیان نەدا ڕیبیری لە ساڵی 2009 بۆ چێلسی بڕوالت بە هەمان شێوەش ڕێگا نادەن، لیڤا بۆ ریاڵ بڕوات، هەروەها دوای ئەویش ڕێگە لە هەوڵێکی مان یۆنایتد گیرا بۆ ئەوەی مۆلەر بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە.

ئاشکرایە کە لیڤاندۆسکی کە پێشەنگی گۆڵکارانی بۆنزلیگای گرتوە، و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە، بریکاری کارەکانی خۆی گۆڕیوە، بۆ ئەوەی کار ئاسانی لە رۆیشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید بۆ بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close