سیمیۆنی باسی بردنەوەی لیگا و پلانی راگرتنی مێسی دەکات

یاریگا

بەر لە یارییە ئاگرینەکەی ئەمرۆی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلەتیکۆ مەدرید، دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید بە ورەیەکی بەرزەوە باسی ئەگەرەکانی بردنەوەی لیگای ئیسپانیای کرد.

لەم بارەیەوە، سیمیۆنی گوتی “یاریمان بەرانبەر بارسێلۆنا قورس دەبێت، ڤالڤێردی توانی لەگەڵ هاتنی بۆ بارسێلۆنا شێوازی یاری کردنی ئەوان لە 4-3-3 بۆ 4-4-2 بگۆڕێت و یاریزانان بەو پلانە ڕابهێنێت، ئێمە ڕاستە مالئاواییمان لە چامپیۆنزلیگ و جامی شا کرد بەڵام ئەوەی ماوە بە توندی ڕکابەری لەسەر دەکەین بەتایبەتی لیگا، پێم وایە بردنەوەی لیگا هیچ مەحاڵ نییە، ڕاستە قورسە و ئاسان نییە، بەڵام ئێمە توانامان هەیە لیگا ببەینەوە، هەر وەک پێشتر بەم دواییە توانیمان بەدەستی بهێنین.

دەربارەی ڕاگرتنی مێسی لەو یارییەدا و سوودەکانی گەڕانەوەی کۆستا، سیمیۆنی گوتی ” مێسی لەم ماوەیەدا بە بارێکی نائاسایی تێپەڕ دەبێت و لە پەڕی ئاست بەرزی یاری دەکات بۆیە بەڕاستی هیچ پلانێکی تایبەت نییە بۆ ئەوەی مێسی پێ ڕابگرین، بەڵام ئێمە بەو شێوەیە یاری دەکەین کە بتوانین پلانەکانی بارسا پەک بخەین و زیانیان پێ بگەیەنین، دەربارەی کۆستا و کاریگەری بەسەر یانەکە سیمیۆنی ڕایگەیاند کە کۆستا هێزێکی زیاتری بە ئاتلەتیکۆ بەخشیوە و لەگەڵ گریزمان دەتوانن کاری گرنگ ئەنجام بدەن.

ئاشکرایە کاتژمێر 6.15 ی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگای کامب نو لە بارسێلۆنا یاری نێوان ئاتلەتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا ئەنجام دەدرێت، یارییەکەش بۆ دیاری کردنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی لیگای ئیسپانیا کاریگەری زۆر هەیە و تا ڕادەیەک سیمای پاڵەوانی ئەم وەرزە دەردەخات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close