کاسێمیرۆ: ڕۆناڵدۆ نیشانیدا کە باشترینە

دوای ئەوەی دوێنی شەو یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات بەرامبەر بە یانەی گیتافی،، کاسێمیرۆی یاریزانی ئەو یانەیە ستایشی ئاستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کرد کە توانی لە یاریەکەدا دوو گۆڵ تۆمار بکات

ڕۆناڵدۆ بەو دوو گۆڵەی توانی گۆڵەکانی ٣٠٠ و ٣٠١ی خۆی لە خولی ئیسپانی تۆمار بکات و لە ماوەی هەشت یاری ڕابردوودا ڕۆناڵدۆ  ١٤ گۆڵی تۆمار کردوە

“ئێمە چێژمان بینی و یاریمان زۆر باش کرد بە تایبەت کە ئەوان یاریزانێکیان لەدەستدا ئێمە توانیمان زیاتر کۆنترۆل بکەین”

کاسێمیرۆ گووتی

“جارێکی دیکە ڕۆناڵدۆ نیشانی دا کە ئەو باشترینی جیهانە و ئەو زۆر بە یانەکەی دەبەخشێت”

 سەبارەت بە یاریەکەی پاریس ئەو یاریزانە گووتی کە ئەگەرچی نەیمار یاری ناکات بەڵام هێشتا ئەو یانەیە خاوەنی یاریزانی بەهێزە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close