ڕیال مەدرید بەر لە یاری پاریس هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی دا

یاریگا

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یارییە چارەنووسسازەکەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگدا، ڕۆژنامەیەکی مەدریدی هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی یانەی شاهانە گەیاند.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی لە هەواڵێکدا ئاماژەی کردوە کە هیچ نیشانەیەک لەسەر چاکبوونەوەی هەر یەکە لە لۆکا مۆدڕیچ و تۆنی کڕۆس بەدەر نەکەوتوە تا هیوایەکیان هەبێت بۆ ئەوەی بەشداری یارییەکەی پاریس سان جێرمان بکەن، بە پێی هەواڵەکە بەشداری نەکردنی ئەو دوو یاریزانە لە مەشقەکانی ڕیاڵ مەدرید زیاتر هیوای یاری کردنیان بەرانبەر پاریس کەمتر دەکاتەوە، لە کاتێکدا ماڕسیلۆ گەڕاوەتەوە و بارودۆخی بەرەو باشتر دەڕوات و ئەگەری هەیە لە یاری ئەمڕۆی خیتاڤی بۆ ماوەیەکی کورت بەشداری بکات.

لە درێژەی هەواڵەکەی ماڕکا هاتوە کە بەشداری نەکردنی ئەو دوو یاریزانە لە مەشقەکانی ئەمڕۆش ئەوە دەگەیەنێت کە زۆر قورس دەبێت بتوانن بۆ یاری پاریس ئامادە بن بەمەش زێدان پێویستە شوێنگرەوەی ئەو دوو یاریزانە دیاری بکات، بەمەش دەتوانێت بژاردن لە نێوان ئیسکۆ و سیبالۆس و کۆڤاسیچ و ئاسنسیۆ بکات، لە کاتێکدا کاسیمێرۆ هیچ کێشەیەکی نییە.

ئاشکرایە کە یاری پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید رۆژی 6-3 لە پاریس ئەنجام دەدرێت و یاری یەکەمیش بە ئەنجامی 3-1 بۆ بەرژەوەندی یانە ئیسپانییەکە کۆتایی پێ هات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close