ناوبژیوانە شوومەکە یاری بارسێلۆنا و ئاتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوە دەبات

یاریگا

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناوبژیوانی یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنای بە ناوبژیوانێک سپاردوە کە بە دژایەتی کردنی بارسێلۆنا ناوی دەرکردوە.

لەم بارەیەوە، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ڕایگەیاند کە (جیل مانزانۆ) یاری سبەی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلەتیکۆ مەدرید و لە یاریگای کامب نو بەڕێوە دەبات، دەستنیشان کردنی ئەم ناوبژیوانەش نیگەرانی لای هاندەرانی یانەی کەتەلۆنییەکە دروست کرد، لەبەر ئەوەی بە ناوبژیوانێکی شووم ناوی ڕۆیشتوە و پێشتر بارسا لە 11 یاریدا بارسا تەنها لە 6 یاری سەرکەوتنی تۆمار کردوە و لە 2 یاری یەکسانبووە و لە 3 یاریشدا دۆڕاوە، هەروەها ئەو ناوبژیوانە پێشتر هەر یەکە لە لویس سوارێز و نێیماری بە کارتی سوور کردوەتە دەرەوە، لە بەرانبەردا ئاتلەتیکۆ لەگەل ئەو ناوبژیوانە چانسی باشترە و تەنها جارێک شکستی خوراجوە کاتێک مانزانۆ ناوبژیوانی یاری بووە.

ئاشکرایە کە سبەی شەو یاری لووتکەی لیگای ئیسپانیا لەسەر یاریگای کامب نو نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوە دەچێت، ئەنجامی ئەو یارییەش تا ڕادەیەکی زۆر چارەنووسی لیگا دیاری دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close