ڕهێنەرەکەی تۆتنهام ڕەخنە لە ڤینگەر دەگرێت

 

ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام، ماوریسیۆ مۆچێتینۆ، ڕایگەیاند کە ئەگەر هاندەران دژی ئەو بوەستنەوە ئەوا بێ گومان ئەو یانەکە بەجێدەهێڵێت 

ئەم لێدوانەی ناوبراو بە گووتەی میدیاکاران مەبەست لێی ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵە کە سەڕەڕای ناڕەزای هاندەران یانەکە جێناهێڵێ

“ئەگەر هاندەران تۆیان نەوێت ئیدی پێویست نەکات لەو ئەرکە بەردەوام بیت چونکە ئەوە زیان هەم بە خۆت و هەم بە یانەکە دەگەیەنێت” ئەو ڕاهێنەرە گووتی

“هاندەران گرنگن، لە هەندێک بارودۆخدا دەبێت بڕۆیت چونکە یانەکە گرنگترە لە تاکە کەسێک”

“بۆ من تۆپی پێ دراما نیە بەڵکو چێژە. من دەمەوێت چێژ لە کارەکەم وەربگرم و یارمەتی خەڵکی بدەم تاکو بە ئامانجەکانیان بگەن ”

ئەرسناڵ لە دوو یاری ڕابردووی بەرامبەر بە مانجستەر سیتی شەش گۆڵی لێ تۆمار کرا ئەمەش هاندەرانی ئەو یانەیەی نیگەران کردوە

لەکاتێکدا تۆتنهام پلەی چوارەمی هەیە و تەنها ٢ خاڵ لە لیڤەرپوولی سێهەمەوە دوورە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close