بالۆتێلی بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی وڵاتەکەی

Mario Balotelli
Mario Balotelli
یاریگا
ماریۆ بالۆتێلی، بە هۆی ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ یانەی نیسی فڕەنسی بووەتە ئامانجی یانەکانی یوڤێنتوس و رۆمای وڵاتەکەی.

مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی ئیتاڵی یانەی فڕەنسی ئاشکرایکردووە کە بالۆتێلی بە هۆی ئەو ئاستە باشەی ئەم وەرزە و دوورکەوتنەوە لە کێشەکان گەیشتوتە ئاستێکی باش و بەم هۆیەوەش چەند یانەیەک پەیوەندییان پێوە کردووم و داوای ئەو یاریزانەیان کردووە، لەوانەش یوڤێنتوس و رۆما.

ماریۆ هاوینی 2016 لە ریزەکانی لیڤەرپول گواسترایەوە نیسی فرەنسا و لەگەڵ ئەو یانەیە لەم ماوەیەدا بەشداری 43 یاریکردووە و 25 گۆڵیشی تۆمار کردووە و هاوینی ئەمساڵیش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close