ئەمرۆ دێربی تاران ئەنجام دەدرێت
یاریگا–
هەشتا و شەشەمین دێربی تاران بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە کاتژمێر 15:15 خولەک بە کاتی هەولێر لە نێوان هەردوو یانەی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس ئەنجام بدرێت.
هەشتا و شەشەمین دێربی تاران بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە کاتژمێر 15:15 خولەک بە کاتی هەولێر لە نێوان هەردوو یانەی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس ئەنجام بدرێت.
لە گەڕی بیست و پێنجی خولی نایابی ئێران لە یاریگای ئازادی دێربی تاران لە نێوان هەردوو یانەی گەورەی تاران بە میوانداری ئیستیقلال ئەنجام دەدرێت، پێرسپۆلیس بە بردنەوە لەم یارییەدا ئاهەنگی بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزە دەگێرن، لە بەرامبەردا ئیستیقلال لە کۆی 24 یاری رابردوویان 38 خالیان کۆکردۆتەوە و هیچ هیوایەکیان بۆ بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزە نەماوە.
هەردوو یانە پێشتر لە دێربی تاران 85 جار رووبەرووی یەکتری بونەتەوە و بەشی ئیستیقلال 25 سەرکەوتن و پێرسپۆلیسیش 22 سەرکەوتنە و 38 جاریش بەرامبەربوونە.