بەپەلە: وادەی دوورکەوتنەوەی نێیمار ئاشکرا کرا

Neymar
Neymar
یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری برازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بە هۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە بۆ ماوەی دوو مانگ ناتوانێت یاری بکاتەوە.

پێگەی فەرمی یانەی فڕەنسی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردۆتەوە کە گۆڵکاری برازیلی یانەکەی بە هۆی ئەو پێکانەی کە لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئۆڵمپیک مارسیێ تووشی بووە، پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و بریارە کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەم نەشتەرگەرییەی بۆ ئەنجام بدرێت.

بەم هۆیەوە نێیمار بۆ ماوەی دوو مانگ ناتوانێت یاری بکاتەوە و یاری بەرامبەر ریال مەدریدیش لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لەدەستدا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close