بۆچی ڕیاڵ مەدرید جوانترین خزمەتی بە بارسـەلۆنا کردووە لەم وەرزەی لا لیگادا … ؟

نوسینی ؛ بەرهەم جـه‌لال (شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ)

سەرەتای وەرز تێگڕا بەگشتی خوودی هاندەرانی بارسا بەتایبەت چاوەڕوانی وەرزێکی تاقەت پڕوکێنیان دەکرد لە لا لیگا هۆکارەکەشـی فرە لایەن بوو بەو پێیەی ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی پارسـاڵی خولەکە بوو دواتر پێکهاتەیەکی بەهێز و بێ کێشەی هەبوو تێگڕڵی یاریزانەکان جوانترین هەماهەنگیان هەبوو خودی زێدانیش ئەزموونی تەواوی لەخولدا وەرگرت دواتر یاری جـامی سـوپەری زۆر بەشائیستەی لەبارسـا وەرگرت .

هەرچی یانەی بارسـابوو کۆڵەکەیەکـی وێنای نیماری لێ ڕۆشـتبوو ئیدارەی یانە تا کۆتا خولەک گرێبەستیان نەکرد کاتێکیش گرێبەستیان لەگەڵ ئۆسـمان دێمبڵی کرد دووچاری پێکانێکی کاریگەر بوو ! تەمەنی بەشێک لە یاریزانەکان ڕووی لە هەڵکشان کردبوو وێنای ” ئینیستا ـ ڕاکیتیچ ” هەروەها ” سـوارێز ” خراپترین کاتەکانی بەڕێ دەکرد لە بارسـا بەڵام دوور لەهەموو چاوەڕوانیەک دوای یەکەمین کـلاسـیکۆ نا ڕاسـتەوخۆ خول یەکلای بۆوە لە بەرژەوەندی بارسـەلۆنا یەکاڵا بۆوە !

بەگشتی پێنچ هۆکاری بنەڕەت وایکرد ڕیاڵ مەدرید بکەوێتە ئەم دۆخەی ئێستا ؛

زۆری پێکانەکان : سـەرەتای وەرزی ئەمساڵ ڕیاڵ مەدرید دووچاری لێشاوێک پێکانی کاریگەر بوو پێکانەکان جۆرێک بوون جاری وا هەبوو نزیکەی شەش یاریزانی بنەڕەت لەپێکهاتە دوور دەکەوتنەوە ئەمەش بۆ هەر یانەیەک لە هەر دۆخێکدابێت یەکجار سەختە ؛ هۆکاری پێکانەکانیش دەگرێتەوە بۆ ماندبوونی زیاد لەپێویستی یاریزانەکان چونکە بەشـداری یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکانیانکرد دواتر بەشداری جامی جیهانیانکرد ئەمەش گێرفی یاریزانانی مەدرید تەواو گوشــی.

فرۆشتنی هەندێک یاریزان ؛ ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بوو ئیدارەی ڕیاڵ زۆر بەساکاری دەسـتبەرداری سێ یاریزانی گرنگ و بنەڕەتی وێنا ” مۆڕاتا ، پیپی ، جیمس ” بوو ئەوەی دۆخەکەی تەواو ڕووەو هەڵدێر برد پاش فرۆشـتنی ئەم یاریزانە کاریگەرانە جێگرەوەی بۆ نەهێنان بەتایبەت جێگرەوەی مۆڕاتا چونکە ئەم وەرزە بنزیمە ئاستێکی لاوازی پیشانداوە لە هەمان کاتدا جێگرەوەی نەبوە بۆیە کاتی پێکانی بنزیمە ئەو جێگا ستراتیجە هیچ جۆرە خزمەتێکی نەکردووە.

خوودی زێدان : لەم وەرزەدا زێدان کەوتە کۆمەڵێک هەڵەی زۆر دیار و ئاشـکرا بەتایبەت ویستی دەسـت و پەنجەی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ بەدیار بخات بۆیە پەنای بردە بەر گۆڕانکاری ؛ گۆڕانکاری لە داڕشتەی ڕیاڵ و لە جێگای یاریزاناندا … زێدان پێکهاتەی ڕیاڵی لە 4 ‘ 3 ‘ 3 گۆڕی بۆ 4 ‘ 4 ‘ 2 ئەمەش واتا کوشتنی توانای هەندێک یاریزان وە دیارترنیان دۆنی ئەسـتێرەی یەکەمی یانەکە بوو ؛ چونکە وەک هێرشبەری ژمارە نۆ ئەرکی ئەگێڕا ئەمەش زۆر دوور بوو لە تایبەتمەندی ناوبراو ـ ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بوو زێدان پاش ئەم کێشە تەواو هەست پێکراوانە نەکەوتە ژێر کاریگەری دۆخەکە ! بۆیە ڕیاڵ چەندین یاری بووە قوربانی پلانەکانی زێدان .

ئاسـتی ڕۆناڵدۆ : سەرەتا وەرزی ئەمساڵ ڕۆناڵدۆ ڕاگیرا بەهۆی سـزاوە دواتر سەرەتایەکی خراپی لەگەڵ مەدرید پێشاندا ئەمەش کاریکردە سەر ئاستی تیمەکەی خاڵێکی ئەوەبوو هەڵکشانی تەمەن زۆر بەئاشـکرا بۆ ڕۆناڵدۆوە دیاربوو پاشان بەهۆی تۆمارنەکردنی گۆڵ و هەبوونی کێشە لەگەڵ ئیسکۆ ڕۆناڵدۆ دووچاری کێشەیەکی دەرونی قورس هات دواتر گۆڕینی جێگاکەی لەلایەن زێدانەوە ئەمانە بوونە بەربەستی بەردەم ڕۆناڵدۆ .

لەدەسـتدانی بوارەکان : چەندین جار بوار هاتە پێشەوە بەگشتی ئێڵ کلاسـیکۆ بەتایبەت تا ئەوەی ڕیاڵ بتوانێت بارسا لەخانەی یەک دابگرێ بەڵام نەیتوانی سودیان لێ وەربگرێ بەپێچەوانەوە بارسا باشتر مامەڵەی دەکرد تا ئەوەی زیاتر لێی دوور بکەوێتەوە .

پرسـیارێکی جەوهەری لێرەدا دێتە پێشەوە ئەویش بریتیە لەوەی ” ئەم کێشانە چ پەیوەندیەکی بە بارسـاوە هەیە ؟ ”

سێ خاڵی زۆر بنەڕەت هەن بۆ ئەوەی یانە جوانترین ئاستی خۆی تێدا نیمایش بکات ئەوانیش ” لایەنی هونەری ـ لایەنی جەستەیی ـ لایەنی دەرونی ” بارسا بەسەرپەرشتی ” فاڵفێردی ” زۆر ڵێزانانە سـوودی لە هەر دوو لایەنی ” جەسـتەیی و دەرونی ” وەرگرت ٫ بیرمان نەچێت کاتێک ڕکابەرە سەرسەختەکەت دووچاری کێشە دەبێتەوە ناڕاسـتەوخۆ گەورەترین خزمەتت دەکات بەتایبەت لەڕووی دەرونیەوە ئێستاش لایەنی دەرونی واتا هەموو شتێک ! چونکە کاتێک یاریزان ئاسـوودە بوو باشتر ئەرکەکانی جی بەجێ دەکات وە کەمتر هەڵە دەکات ئەمەش سودی گەورەی بۆ خوودی خۆی و یانەکەش دەبێت ، بەگریمانەیەک دایبنێ ئێستا جیاوازی نێوان ڕیاڵ بارسـا خاڵێک یان دوو خاڵ یان وەک یەک خاڵیان هەبوایە فاڵفێردی بەو ئاسانیە و بە ویستی خۆی پێکهاتەی تاقی دەکردەوە بەرامبەر یانە ئاست لاوارەکان بە دڵنیایەوە نەخێر چوونکە تەنیا تەڕکیزی لای ئەوە دەبوو هەموو یاریەک بباتەوە ئەمەش واتا پشوونەدان بەیاریزانەکانی و گوشارکردن لێیان بۆیە چەنسی هەڵەکردنی زیاتر دەبوو بەڵام کاتێک دەبینێت ڕکابەرەکەی لەئاستی پێویسـتدا نییە باشـتر متمانە وەردەگرێت .

سەرباری ئەم هۆکارانەش نا لۆژیکەیە بەهێزی بارسـا نا دیدەگیر بگرین چونکە تا ئێستا زۆرباش هێناویەتی وە چەندین گرێبەستی بۆ چەند جێگایەک کردووە وە لەئێستا دەتوانێت چەندین پێکهاتە دەسـتنیشان بکات هەندێک یاریزانیشی ئیزن داوە ئەمانەش هۆکاری گرنگن بۆ ئاسودەی نێو ماڵی بارسـا بەڵام گرنگترینیان لاوازی ڕکابەرەکەتی ٫ ئێمە لەم سۆنگانەوە دەڵێین ڕیاڵ مەدرید خزمەتی بارسـای کردووە نەک ئەوەی توانای هونەری بارسا لەبەرچاو نەگرین ؛ بەدڵنیایەو دوو بۆ سێ یاری بارسا سوودی لەو بوارانەی بۆی دروسـتبووە وەرنەگرتایە ڕیاڵ مەدرید گوڕێکی تایبەتی بەخۆیدا دەهێنایەوە دەکەوتە کێبڕکێ کردنی.

تێبینی:- خوودی خۆت هاندەری ڕیاڵی یان بارسـا ؛ ئەگەر بارسـا بیت پێش دەستپێکی یاری بارسا بزانیت ڕیاڵ شکستی هێناوە چەند ئاسـوودەتر بینەری یاریەکە دەبیت ئیدی لە خۆتەوە بڕوانە یاریزانەکانی یانەکەت ئەوانیش چەند بەئارامی یاری دەکەن ، هەمان سەرنج بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close